enlightened دارە تێلی کۆنکرێت ئێچ فۆرم کە لە کۆمپانیای مازیار سەنعەت بەرهەم هاتووە بە پێی رێنوومایی دەست نیشان کردنی پێوانەکانی نرخاندنی تەکنیکی و ئەزموونەکانی پایە و بناغەی کۆنکرێتی چوار گۆش کە هی مانگی خەرمانانی سالی ٩٠ کۆچی یە و زۆر جار لە لایەن چاودێرانی کۆمپانیاکانی گەیاندنی سەرتاسەری وەلات و هەروەها توانیر فەحس و تاقی کردنەوەی لە سەر کراوە.

ئەو تیرانە بە درێژایی ٩، ١٢، ١٤، ١٥ میتر بە رێژەی قایم بوونی کێشانی 200 و 400 و 600 و 800 و 1000 و 1200  کیلۆگرام بەرهەم هاتووە.

توانانی بەرهەم هێنانی کۆمپانیا لەدارەتێل زیاتر لە ٢٠٠٠٠ دانە لە سال دایە.

 

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

enlightened پرۆسەی بەرهەم هێنان:

ئارماتۆربەندی:

دێپۆی شیشەکان (کە لە جۆری A3 ن و لە باشترین کارخانەکانی وەلات دابین دەکرێن) لە شوێنی داپۆشراو دایە هەتا  پێش لە ئۆکسیدە بوونی شیشەکان بگرێت کە گەورەترین هۆکاری خووران لە تیرەکانە.

هەموو خامووتە فۆرمەکان و چوارگۆشەکان لە رێگای ئامێری خامووت لێدەر سی ئێن سی سی ( (Stirrup Benderوبە ئەندازەی ستاندارد و بە یەک میزان بەرهەم دێن.

ئەو شیناژانەی لە لایەن کارمەندانی بە ئەزموونی کۆمپانیا درووست دەکرێن بە ئامێری جەرسەقیڵ بۆ نێو قاڵب رادەگوێزرێن هەتا لە جێ بە جێ بوونی خامووتەکان بە نیسبەت کەلافی سەرەکی پێش گیری بکرێت.

لە www.youtube.com بیبینن

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

سازکردنی کۆنکرێت:

- جۆری چیمەنتۆ کە بە کار دەهێنرێت تیپی ٢ پۆرتلەندە وە لە کارخانە گەلی ناودار و جێگەی متمانە بەرهەم دێت.

- خیز و دەنکە زیخ لە کانزاکانی خاوەن ستاندارد دابین دەکرێت(SE زیخ لە سەدا ٩٠ بۆ سەرە)

- کۆنکرێت سازکردن لە رێگای ئامێری بێچینگ پلانت ئەنجام دەدرێت کە بە سەرنج دان بە ئەندازە گرتنی ووردبینانەی کێشی چیمەنتۆ و خیز و دەنکە زیخ وە هەروەها ڕادەی ئاو لە رێگای ئامرازی ئەندازە گرتنی دیجیتالی ئامێر، کاری تێکەڵ کردن و میکس کردن بە ووردبینی زۆرەوە ئەنجام دەدرێت کە گرینگ ترین مەرج لە درووست کردنی کۆنکرێتە.

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

کاری بەتاڵ کردنی کۆنکرێت:

کۆنکرێتی سازکراو لە ریگای پاکەتی راگواستن و بەتاڵ کردن بۆ سەر ئەو قاڵبانەی کە پێشتر بە ووردی بەستە کراون رادەگوێزرێت وە بە سەرپەرەستی تەواوی ئەندازیاری کۆمپانیا بەتاڵ دەکرێت.

تەواوی قۆناغەکانی راگواستن و بەتاڵ کردنی کۆنکرێت لە شوێنی داپۆشراو دا دەکرێت هەتا لە ئۆکسیدە بوونی شیناژ لە قاڵب و خراپ بوونی کۆنکرێت بە بارانە، پێش گیری بکرێت.

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

ڕە عەمەل هێنانی کۆنکرێت:

دوای کرانەوەی قاڵب ئەو جار نۆبە دەگاتە کاری ڕە عەمەل هێنانی کۆنکرێت، تیری ئامادەکراو دەبێ ٢٨ رۆژلە تەمەنی تێپەر بێت هەتا بگاتە قۆناغی گەیاندن بەلام ئیمکانیاتی رە عەمەل هێنانی کۆمپانیای مازیار سەنعەت کە بریتی یە لە هەڵم دان و نووقم کردن لە ئاو، دەبێتە هۆی ئەوەی کە تەمەنی تیر بگاتە ١٤ رۆژ.

جیگەی ئاماژەیە کە کۆمپانیای مازیار سەنعەت خاوەنی یەک ئامێری ٥ تۆنی و ٤ حەوز لە ئەندازەی جۆراوجۆرە.

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

دێپۆی تیرەکان:

کۆمپانیای مازیار سەنعەت خاوەنی شوێنێکی زۆر باشە بۆ دێپۆ کردنی تیرە کۆنکرێتەکان.  رێژەی گوونجانی دێپۆ ٢٠٠٠ دانەلە رۆژ دایە، کە ئەمەش بۆتە هۆکاری رەنگاورەنگی و جۆراوجۆری لە تیرەکان وە هەروەها رادەست کردنی سەری وەخت بە کریارانی خۆشەویست.

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

أغلق
نص الرسالة
شكرا لاهتمامكم، وقد وردت الرسالة.