پایەی چرای چەند ئاراستەیی

پایەی چرای چەند ئاراستەیی لە کۆمپانیای مازیار سەنعەت بە سێ فۆرمی ٦ ئاراستەیی. ٨ ئاراستەیی و ١٢ ئاراستەیی بە دوو پۆشەنی ڕەنگ  وگەڵوانیزە لە ئەندازەکانی ٣ هەتا ١٨ میتری بەرهەم دێت کە تایبەتمەندی تەکنیکی دەکرێت. لەو لینکەی خوارەوە تەماشا بکەن:

تایبەتمەندی تەکنیکی

جیگەی ئاماژەیە کە پرۆسەی برێنەوە بە ئامێری گیوتین ٦ میتری ٢٠ میل بڕین و پرۆسەی چەماندنەوە بە چەمێنەری ٦ میتری ١٠ میل ٣٢٠ تۆن وە تەواوی پرۆسەی جۆشکاری پایەکانی کانزایی بە ئامێری جۆشCO2) ئەنجام دەدرێت. 

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

پایەی چرای لوولەیی و ڕازاندنەوە

پایەی چرای لوولەیی: جۆری سادەی ئەو پایانە کە بە شێوەی یەک لوولەیی بە دو شێوە لکاندنی ئورلێب و تەبدل بە یەکتر جۆش دەکرێن

جۆری هێد یان سەرئەنداز بە پێی زەوقی کریار و جۆری پۆشەنەکەی هەتا پایەی ٦ میتری بە دوو جۆری رەنگی ئاوەکی و گەڵوانیزە گەرم وە لە ٦ میتر بۆ سەرێ بە پۆشەنی رەنگی ئاوەکی بەرهەم دێت.

پایەی چرای ڕازاندنەوە بە کەڵک وەرگرتن لە فێرفورژە، فۆرمەتینگ و کاوێرەکانی داڕژان لە جۆری ئەڵمینئۆم و چۆدەن لە فۆرم و بیچمی جۆراوجۆر بە دوو شێوەی شەقامی و پارکی بەرهەم دێت.

پایەکانی پارکی هەتا بەرزایی ٤ میتری بێجگە لە پۆشەنی ڕەنگی ئاوەکی و گەڵوانیزەی گەرم بە پۆشەنی رەنگی پۆدریش بەرهەم دێن.

هەروەها داخوازی کریارانی بەرێز بە پێی توانایی کۆمپانیا بەرهەم دەهێنرێت.

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

بورجی نوور

١- پایەی چرای گیربۆکس دار: ئەو پایانە بە دوو فرۆمی ٨ و ١٢ ئاراستەیی وە بە بەرزایی ٩ هەتا ١٥ میتری تەنیا بە گیربۆکس بێ مەکینە بەرهەم دێن، قەبارە و سایزی و کیشی پایەکان بە نیسبەت جۆر و ئەژماری چراکان( ٢٥٠ و ٤٠٠ وات) یان پرۆژێکتۆرەکان(250 و 400 وات) دیزاین دەکرێن.

٢- بورجی نوور: ئەو پایانە بە دوو فۆرم و بیچمی ١٢ و ١٦ ئاراستەیی وە بەر بەرزایی ١٢ هەتا ٣٠ میتر بە گیرباکسی مەکینە دار بەرهەم دێن،  قەبارە و کێشی بورج و هێدی جوولە کەر بە نیسبەت جۆر و ئەژماری پرۆژێکتۆرەکان(400 الی 2000 وات) دیزاین دەکرێن. توانایی مەکینە و گیرباکس بە نیسبەت دەگۆردرێت.

مارکی مەکینە، گیرباکس، ئامرازی کارەبایی و پرۆژێکتۆرەکان بە پێی داخوازی کریار دەگۆردرێن.

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

پایەی ترافیکی

بریتی یە لە پایەکانی نیشانەی هۆشداری دان و چراکانی هات و چوو و تابلۆکانی پەیداکردنی رێگا.

پایەی نیشانەکانی هۆشداری دان و چراکانی رینومایی بە پێی ستانداردەکانی ئیستا ساز دەکرێن.

پایەی تابلۆکانی پەیداکردنی رێگا بە چوار فۆرمی خوارەوە بەرهەم دێن:

بەرزایی پایە و دریژایی تەختە بە پێی ویست و داخوازی کریار بەرهەم دێت.

 

 

 

 

 

 

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

بورجی ستادیۆم

ئەو بورجانە لە دوو جۆری چەند ئاراستەیی لە بەرزایی ١٢، ١٥ ، ١٨ میتر بە ژمارەیەک پرۆژێکتۆر لە ٤ هەتا ١٢ دانە و پێپلیکانی لە ٦ بەرزایی دا( خشتە خوارەوە) لە گەڵ ساباتی گۆرانی چرا بەرهەم دێت.

ڕیزبەند

بەرزایی پایە

ژمارەی پرۆژێکتۆر

1                                15میتر                      9  
2                                18میتر                      12
3                                21میتر                      15
4                                24میتر                      18
5                                27میتر                      21
6                                30میتر                      24

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

پایەی کامێرا

ئەو پایانە بە شێوەی فلەنجی بۆ کامێرای پیشەیی و دام و بە فۆرمی ٨ و ١٢ ئاراستەیی لە بەرزایی ٣ هەتا ١٨ میتر بە ئەستورایی ٣ هەتا ٨ میلی میتر بەرهەم دێن وە کێشی پایەکان بە پێی ویست و داخوازی کریار و ئۆرگانی بەکارهێنەری شیاوی گۆرانە.

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

پایەی ئاڵا

ئەو پایانە بە فۆرمی لوولەیی هەتا بەرزایی ١٢ میتر بە پۆشەنی ڕەنگی ئاوەکی و چەند ئاراستەیی لە دوو مۆدێلی فیکس و گیرباکس دار و هێدی جوولە پێکەر لە بەرزایی ١٥ هەتا ٤٠ میتر بە پۆشەنی گەڵوانیزە و رەنگی ئاوەکی بەرهەم دێن.

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

کڵاوە

کڵاوەی چرا بە دوو شێوەی داڕژان و ئاسنگەری بۆ چراکانی ١٢٥ و ٢٥٠ و ٤٠٠ وات وە بە شێوەی ١/٢/٣/٤  ئاراستەیی کە لە سەر پایەی چرای چەند ئاراستەیی دادەنرێن بەرهەم دێت.

شێوەی داڕێژەری: لەو شێوەیە دا کڵاوە بێ هەبوونی بازو وە بە شێوەی یەکپارچە لە جۆری چۆدەنی داکتیل، دادەرێژرێت وە دوای پەرداخت کردن ، بازۆکەی کە لە بۆری ٣ یان ٤ وە درێژایی لە ٢٠ هەتا ١٠ سەنتی میتر دەبێت لە رێگای وایەری جۆشی چۆدەن بە کڵاوە دەلکێنرێت.

باشی ئەو کڵاوە بە نیسبەت جۆری ئاسنگەری ئەوەیە کە جوانترە و IP یان بەرگری لە سەرترە.

شێوەی ئاسنگەری : لەو شێوەیە دا لە بۆری، قووتی و وەرەق بۆ سازکردنی کڵاوە کەڵک وەردەگرن و باشی نیسبەت بە جۆری داڕێژەری ئەوەیە کە درێژایی بازوی لە سەرەوەی ١٠٠ سەنتی میتر و کەڵک وەرگرتن لە بۆری ٥ یان ٦ سەنتی میتری و سازکردنی کڵاوەی پرۆژێکتۆری لە ١ ڵا هەتا ١٢ ڵا.

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

سەرشاخەی چرا

بەرهەم هێنانی سەرشاخەی چرا کە دەستەکی پێ دەگوترێ لە ٣ سایزی 125 و 250 و 400 وات وە لە فۆرم گەلی جۆراوجۆر بەرهەم دێت کە جۆری کەفی و بۆری و بازوی بە پێی ویست و دڵخوازی کریار دەست نیشان دەکرێت.

أغلق
نص الرسالة
شكرا لاهتمامكم، وقد وردت الرسالة.