ئەو کۆمەلەیە لە سالی ١٣٦٥ بە یەکەیەکی بچووک و بە کەمترین ئیمکانیات و ئامێر دەستی بە کار کرد و دە ساڵ هەوڵی سەرەتایی زەمینەیەکی باشی بۆ سازکردنی ئەو کۆمپانیایە بە ناوی گرووپی پیشەیی مازیار سەنعەت درووست کرد. لە ئیستا دا ئەو کارخانەیە لە زەوییەک بە پانتایی ٤٥٠٠٠ میتری چوارگۆشە و هۆلەکانی بەرهەم هێنان بە پانتایی ١١٠٠٠ میتری چوارگۆشە بە دابین کردنی باشترین ئامێرەکان لە گەڵ ڕەنگاورەنگی بەرهەمەکان، هەموو رۆژێک بە هەوڵی خۆی لە بواری وەریخستن و گەشە پێدانی یەکەی تازە بە پێی ستانداردەکان بۆ دابین کردنی پێداویستی کریارانی خۆی هەنگاو هەڵدێنێت.

ئەو کۆمپانیایە بە هەولی بەردەوامی خۆی لە سەر بنەمای شەش تەوەری سەرەکی لە پێشکەوت دایە:

یەکەم: کوالێتی و لە بەرچاو گرتنی ستانداردەکان

دووهەم: لە خوار بوونی نرخ

سێهەم: خێرایی گەیاندنی شتوومەک و بەرهەم بە دەستی کریار

چوارەم: بایەخ دان بە کریار و بە دەست هێنانی ڕەزامەندی کریار

پێنجەم: رەنگاورەنگی بەرهەمەکان( ئەو کۆمپانیایە تەواوی هەوڵی خۆی لە بواری دابین کردنی زیاترین پێداویستی پارچەکانی تۆری گەیاندنی ٢٠ کیلۆ وۆلتی کریارەکانی لە ریزبەندی پرۆگرامی بەرهەم هێنانی خۆی دایە)

شەشەم: تازەگەری لە بەرهەم هێنان، لێکۆلینەوە و توێژینەوە،  گرتنیمۆدیل و بە رۆژ کردنی پارچەکانی تۆری گەیاندن لە وەلاتانی ئەوروپی وێرای بەشداری کردن لە پێشانگا و کۆنفرانسەکانی نێونەتەوەیی.